تاقانەی تۆپی پێ بوو

 

پێش ئەوەی میسی و ڕۆناڵدۆ تۆپی پێ بگەیەننە لوتکە، ئەوە لە حەفتاکانی سەدەی پێشوو یاریزانێکی ئەڵمانی بەژن ڕێکی گۆڵکار بە فڵچەی ئەڵمانی و بۆیەی بایرن میونخ جوانییەکانی تۆپی پێی ڕەنگ دەکرد، هەروەها تاکە هێرشبەربوو لەگەڵ تیپی مانشافتی ئەڵمانی و بایرن میونخ ئامادەگییەکی گەورەیان لە خول و پاڵەوانێتییەکاندا هەبوو، بۆیە جیهان ئەوکاتە زۆریان لەسەر ئەم کوڕە دەبیست، بەڵام بەهۆی کەمی میدیا و پەخشی یارییەکان بینینی ئاستی گێرد مۆلەر کەمبوو، کەچی لەگەڵ شکاندنی هەر رێکوردێک لە مۆندیال و چامپیونسلیگ و خولی ئەڵمانی ئەوە ناوی مولەر لە پلەی یەکەمی خانەکەدا دەهاتوو یادگارییەکانی تۆزی لەسەر نیشتبوو کەس نەیدەتوانی بگات بە ئامانج و دەستکەت و ڕیکۆردەکانی ئەو یاریزانە.
گێرد مۆلەری یاریزانی مێژووی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە (بۆمبەر) لە تەمەنی 75 ساڵی کۆچی دوایی کرد. ناوبراو لەگەڵ یانەکان (555) یاریی کردوە هەروەها خاوەنی (487) گۆڵه. جگه لەمانە بە درێسی ئەڵمانیاوە (62) یاریی (68) گۆڵی تۆمار کردووە. جارێک براوەی جامی جیهانی 74 و جارێک نازناوی یۆرۆی 72 بردۆتەوە. جارێکیش پلەی سێیەمی لەگەڵ ئەڵمانیا بەدەست هێناوە.
مولەر لە ساڵی 1970 بە باشترین یاریزانی جیهان دیاریکرا دوای ئەوەی وەرزێکی نایابی لەگەڵ بایرن بەڕێکرد و 10 گۆڵی لەجامی جیهانی کردوو بوو بە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە. ‌ساڵی 1972 توانیان یۆرۆ ببەنەوەو بوو بە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکەو 2 گۆڵیشی لە یاریی کۆتایی تۆمارکرد.
دوو ساڵ دوای ئەوە لەمۆندیالی 1974 توانی 4 گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵی بردنەوەی یاریی کۆتایی هەر خۆی تۆماری کرد. مولەر لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا هەڵگری سێ نازناوی چامپیونسلیگ و جارێک براوەی ناسناوی جامی جامەکانی ئەوروپایە. تائەمڕۆ گۆڵکاری مێژووی خولی ئەڵمانیە بە 365 گۆڵ.
لە ساڵی 1992 مۆلەر پلەی 9 یەمی باشترین یاریزانی سەدەی بەدەست هێنا لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێ بۆ ئامار و مێژوو، هەروەها لەگەڵ میسی تاکە یاریزانە لە 16 یاریی لەسەریەک گۆڵی تۆمار بکات.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە یانەی بایرن میونخ لە بە یاننامەیەکدا کۆچی دوایی ئەستێرەکەی ڕاگەیاندو تەواوی هەوادارانی تۆپی پێی غەمبارکرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close