لەدوای رۆیشتنی مێسی کەس بلیتی بارسێلۆنا ناکڕێت

لەوای رۆیشتنی مێسی هاندەرانی بارسێلۆنا بلیتی بارسێلۆنا ناکڕن.

دوای 17 مانگ بەهۆی کۆرۆناوە هاندەرانی بارسێلۆنا دەتوانن ئامادەی یارییەکانی یانەکەیان بن، کەچی بەهۆی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە یانەکە خواست لەسەر بلیتەکانی بارسێلۆنا کەم بووەتەوە.

بەگوێرەی بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رێگا دەدرێت بۆ یاریی یەکەمی وەرزی نوێی لالیگا 28,803 هاندەر ئامادەی یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد بن، کەچی تا ئێستا تەنیا 15,820 هاندەری بارسێلۆنا داوای بلیتی یارییەکەیان کردووە و بەشێکی زۆری بلیتەکان ماون.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای رۆیشتنی مێسی هاندەرانی بلاوگرانا بۆ بلیتەکانی یاریی یانەکەیان تامەزرۆ نین، لەکاتێکدا پێش کۆرۆنا زیاتر لە 83 هەزار هاندەر داوای بلیتی وەرزی یانەکەیان دەکرد.

یەکشەممە بارسێلۆنا یەکەم یاریی لەدوای رۆیشتنی مێسی بە ئامادەبوونی هاندەران دەکات کە لەوەتەی مانگی مارسی 2020 هاندەران نەیاندەتوانی ئامادەی یاریییانەکەیان بن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close