چونی میسی پەشیمانی نیماری نەهێشت

 

قسە لەسەر گۆڵ کردن و ژمارەی گۆڵی ئەمانە نابێت، چونکە ئاسانە چەند گۆڵ بکەن و بە تەواوی دەستبەسەر یاریگادا بگرن.
قسەکە لەسەر گۆڕینی پلانی ڕاهێنەرانە چۆن بتوانن لە یانەی پاریس سانجێرمان ببەنەوە، چونکە پێم وایە دوای هاتنی لیۆ و ڕامۆس سەرکردایەتی ئەو تیپە کامڵە و یاریزانەکان هەست بەوە دەکەن پاڵەوانی یاریگاکەن و چیتر ناتوانن لەدەرەوەی کەشی تیمەکە یاریی بکەن.
هەرچی میسیە ئازادانە قاچەکانی بۆ یارکردنی یاریگاکانی جیهان بەبێ سترێس جوڵە پێدەکات و ئیتر ئەو جەنگە دەرونییەی نەما تەواوی کەوتن و شکستەکانی بەرشەلۆنە بخەنە پاڵی و هەرکات گۆڵێکی نەکرد شەری دەرونی بۆ دروست بکەن.
لێو ئەمڕۆ بە ئارامی لەتۆپێ پێ دەدوێت و تەنیا پارچەیەکی سەرەکی دەبێت لەسەرخستنی پرۆژەکەی خلێفی و دڵەڕاوکێ و پەشیمانی نیماری لەچوون بۆ پاریس و خۆ ونکردنی لەتۆپێ پێدا نەهێشت.
میسی بە چوونی بۆ یانە فەرەنسییەکە ئارامی بە قاچەکانی نیمار بەخشی، کە دڵنیام وای لێدەکات جارێکی دیکە مێژووی تۆپی پێ بە شوناسێکی بەرازیلیانە بنووسێتەوە، یان لانیکەم کێچەکە هەموو شتێکی لە تۆپی پێدا هەیە دەیەوێت لە ڕێگای نیمارەوە خۆی ئارام ئارام چیرۆکی سەرکەوتن و تەمەن زۆری تەواو بکات و جێرمان هێندەی بورجی ئێفڵ ناودار بکات

هەوراز کاوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close