فابریزیۆ رۆمانۆ نوێترین زانیاریی ده‌رباره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی ئاشكرا كرد

وابڕیاربوو ئه‌مرۆ بارسێلۆنا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی رابگه‌یێنێت، به‌ڵام كاره‌كانی ته‌واو نه‌بوو و رۆژنامه‌نووسێكی دیاری ئه‌وروپاش نوێترین زانیاریی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامه‌نووسی دیاریی ئیتاڵی ئاشكرای كرد، كه‌ ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی راناگه‌یێنێت، به‌ڵكو به‌یانی پێنج شه‌ممه‌ ته‌واوی كاره‌ یاساییه‌كان ته‌واو ده‌بن و لیۆش ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات، به‌جۆرێك لیۆ تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2026 له‌ كامپ نوو ده‌مێنێته‌وه.

كه‌مێك پێش ئێستا، مێسی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ شاری بارسێلۆنا و كۆتایی به‌ گه‌شته‌كانی هاوینه‌ی هێنا.

دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا، پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانی مێسی سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی بارسێلۆنا ده‌كات و ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نوێییه‌كه‌ی ده‌كات.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close