كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ جێهێشتنی یوڤێنتۆس

كریستیانۆ دوو یانه‌یه‌ گه‌وره‌ی دیارییكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به‌ راهێنانه‌كانی یوڤێنتۆس كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌م هاوینه‌ ده‌نگۆكانی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ به‌رده‌وامن و كۆتاییان نه‌هاتووه‌.

پێگه‌ی CorSport بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یوڤێنتۆس جێبهێڵێت و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان بكات یان بگه‌ڕێته‌وه‌ ریال مه‌درید.

رۆیشتنی كریستیانۆ ماوه‌یه‌كی زۆری باسی لێوه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پاریس سانجێرمان و ریال مه‌درید هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ نه‌ناوه‌ و نازاندرێت كه‌ بیناكۆنێری به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت یان نا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close