ته‌واو… بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی گه‌یشتنه رێككه‌وتنی كۆتایی
دوایی مانگێك له ته‌واو بوونی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، هه‌ردوو لا به‌رده‌وام بوون له گفتوگوكان و سه‌رچاوه‌كانی نزیك له بارسا، هه‌واڵی رێككه‌وتنی بارسا و مێسییان راگه‌یاند.
پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشته رێككه‌وتنی كۆتایی و گرێبه‌سته‌كه‌ی تاوه‌كو هاوینی ساڵی 2026 درێژ ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ی رازی بووه 50% مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له بلوگرانا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، مێسی له ماوه‌یه‌كی كورت پشووه‌كانی ته‌واو ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، دواتر له باره‌گای سه‌ره‌كی یانه‌كه ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێگای ناخۆشییه بۆ هانده‌رانی تۆپی پێ، به‌شداری نه‌كردنی لیۆنێل مێسییه له یاریی جامی خوان گامبه‌ر له دژی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، كه وابڕیاره رۆژی 8 ئه‌م مانگه، بارسێلۆنا و یۆڤی له یاریگای كامپ نوو رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كانی سپۆرتی ئیسپانی، پێشبینی ده‌كرێت كریستیانۆ به‌شداری یارییه‌كه بكات، به‌ڵام مێسی ناتوانێت یاریی بكات، هه‌رچه‌نده هانده‌ران چاوه‌ڕوانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌یان ده‌كرد.