ریال مه‌درید 5 یاریزانی وه‌كو شوێنگره‌وه‌كانی سێرجیۆ رامۆس و رافایل ڤارانی دیاریی كرد

ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له‌م هاوینه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌ردوو به‌رگریكاری سه‌ره‌كی پێشووی یانه‌كه‌ی بوو و تاوه‌كو ئێستا، جگه‌ له‌ هاتنی ئه‌لابا بۆ ریزه‌كانی، هیچ یاریزانێكی تری نه‌گواستووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ماركا ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ریال مه‌درید بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی سێرجیۆ رامۆس و رافایل ڤاران، پێنج به‌رگریكاری دیاریی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه‌ بیانگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، ئه‌نوانیش هه‌ریه‌ك له‌ كالیدۆ كۆلیبالی(ناپۆلی)، ماتیاس دی لێخت(یوڤێنتۆس)، ستیفان دی فرای(ئینته‌ر میلان)، ئه‌لساندرۆ باستۆنی(پارما) و پاو تۆرێس(ڤیاریال، خواستن بۆ مالاگا).

ریال مه‌درید تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی هیچ یاریزانێك نه‌داوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ یانه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، زیاتر له‌ 180 ملیۆن یۆرۆ له‌ خه‌زێنه‌ی مێرێنگی هه‌یه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close