ساموێل ئومتیتی به‌ مه‌رج له‌ بارسێلۆنا ده‌ڕوات

رۆناڵد كومانی راهێنه‌ری بارسێلۆنا، به‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ساموێل ئومتیتی له‌ پلانه‌كانی دا نییه‌ و ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری بن، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ كه‌ پێشتر نه‌یده‌ویست كامپ نوو جێبهێڵێت، ئێستاش مه‌رجی بۆ رۆیشتنی داناوه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی و نزیك له‌ بارسێلۆنا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ساموێل ئومتیتی دوایی ماوه‌یه‌كی زۆر رازی بووه‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا جێبهڵێت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ مه‌رجی بۆ ئیداره‌ی بلوگرانا داناوه‌، به‌جۆرێك ئه‌و یانه‌یه‌ی كه‌ له‌ داهاتوو ئومتیتی په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات، ده‌بێت به‌شداری چامپیۆنزلیگ بكات و پاڵێوراوێكی دیار بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌ گوێچكه‌داره‌كه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی نزیك له‌ بارسێلۆنا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو بارسا سێ ئۆفه‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئومتیتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و یانانه‌ به‌شداری چامپیۆنزلیگ ناكه‌ن و ئومتیتیش، له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌ بارسا سووره‌، تاوه‌كو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی گونجاو ده‌كات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close