روناڵد كومان داهاتووی ئه‌نتوان گریزمان و كۆتینهۆی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا یه‌كلا كرده‌وه‌

رۆناڵد كومانی راهێنه‌ری بارسێلۆنای ئسیپانیا، بڕیاریی كۆتایی ده‌رباره‌ی داهاتوو ئه‌نتوان گریزمان و فیلیپ كۆتینهۆ دا و چاره‌نووسی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی له‌گه‌ڵ بلوگرانا ئاشكرا كرد.

پێگه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رۆناڵد كومان به‌ ئیداره‌ی بارسێلۆنای گوتووه‌:” له‌ ئێستادا نامه‌وێت ئه‌نتوان گریزمان و فیلیپ كۆتینهۆ بارسێلۆنا جێبهێڵن، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ له‌ كامپ نوو بمێننه‌وه‌ و بۆ وه‌رزی داهاتوو پشت به‌ تواناكانیان ده‌به‌ستم”.

له‌م هاوینه‌، بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ گفتوگۆدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی گریزمان بگه‌ڕێته‌وه‌ رۆخی بلانكۆس، به‌ڵام دواتر نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن، هه‌رچی ده‌رباره‌ی كۆتینهۆش بێت، به‌هۆی تووشیبوونی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ڕازیلییه‌ به‌ پێكانه‌ درێژه‌كه‌ی، هیچ یانه‌یه‌ك ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌و یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی و ئاماده‌نه‌ نه‌بوون ئه‌و نرخه‌ به‌ بارسا بده‌ن كه‌ داوای ده‌كرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close