فەرمی | ئادڤۆکاتی 73 ساڵان دەبێتە راهێنەری عێراق

دیک ئادڤۆکات راهێنەری 73 ساڵانی هۆڵەندی بەفەرمی تا کۆتایی مۆندیالی 2022 دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق.
دەستەی کاربەڕێکەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە ئیسپانیا لەگەڵ دیک ئادڤۆکات گەیشتە رێککەوتن و ئەیاد بنەیان سەرۆکی دەستەکە لەگەڵ ئادڤۆکات واژۆیان لەسەر گرێبەستەکە کرد.
ئادڤۆکات ساڵی 1947 لەدایکبووە و ساڵی 1987 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە، پێشتر چوار جار وازی لە کاری راهێنەرایەتی هێناوە و دواتر پەشیمان بووەتەوە، راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی رووسیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، سڕبیا، ئیمارات و کۆریای باشووری کردووە و راهێنەری یانەکانی بۆرووسیا مونشنگلادباخ، سەندەرلاندی ئینگلیزی، زینیتی رووسی، ئایندهۆڤن و ئەلکەماری هۆڵەندی و فێنارباهچێی کردووە و وەرزی رابردووش راهێنەری فێینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندی بوو.

گەرچی دەستەی کاربەڕێکەری فیدراسیۆنی عێراق ماوەی گرێبەستەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە گرێبەستەکەی ئادڤۆکات بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەبێت.

ئاڤۆکات دوو جار نازناوی خولی هۆڵەندی و جارێک جامی هۆڵەندی و جامی سوپەری ئەوروپی و یۆرۆپالیگی بەدەستهێناوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close