فەرمی : بە ئەنجامدانی کارێک، گومانی رۆیشتنی مباپێ لە پاریس زیاد دەکات

لە زنجیرەی رۆیشتنی مباپێ لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید، لە نوێترین پێشهات پاریس بە ئەنجامدانی کارێک گومانی رۆیشتنی ئەو یاریزانە زیاتر دەکات

لە یاریی سوپەری فەرەنسی کە لە نێوان براوەی جامی فەرەنسا پاریس سانجێرمان و براوەی لیگ وەن لیل ئەنجام دەدرێت، پاریس سانجێرمان ناوی کلیان مباپێی یاریزانی یانەکەی لە لیستی یاریزانە بانگێشکراوەکان دوور دەخاتەوە و بانگێشتی ناکات، ئەم کارەش گومانی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید زیاتر دەکات، هەرچەند ئاماژەی بەوە کردووە یاریزانەکە مەشقی گەرانەوەی توانای جەستەیی دەکات بۆ وەرزی نوێ، بەڵام ئەم قسەیە وەک بیانوێک سەیر دەکرێت لە لایەن راگەیاندنەکانەوە

هەردوو رۆژنامەی مارکا و ئاس ئەو کارەی پۆچێتینهۆ و پاریس بەوە وەسفی دەکەن ناتوانن ڕێگری لە حەز و خولیای مباپێ بکەن ئەو یاریزانە بریاریی کۆتایی داوە پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات، پێشتریش هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە ریال مەدرید لەگەڵ باوکی مباپێ قسەی کردووە دیاریی ٤٠٠٠٠٠ یۆرۆی بۆ داناوە لە ئەگەری زوو ئەنجامدانی کاری گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ قەلای سپی

لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکان

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close