رۆبن خێراترینه نه‌ك رۆناڵدۆ
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه هه‌موو ئه‌و لیست و ریزبه‌ندیانه‌ی تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن میدیا و ده‌زگاكانی جیهانه‌وه له‌سه‌ر خێراترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهان بڵاوكراونه‌ته‌وه نا دروست و نا زانستی بووه. به گوێره‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی كه پشتی به پێوه‌ره زانستییه‌كان به‌ستووه، ئارین رۆبن له سه‌رجه‌م یاریزانانی تۆپی پێی جیهان خێراتره، نه‌ك هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن نوسیانه كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی خێرترینه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه خێرایی هه‌ر یاریزانێكی له سه‌رجه‌م یارییه‌كانیدا هه‌ڵسه‌نگاندووه، ئه‌وكاته‌ی به تۆپه‌وه راده‌كه‌ن، سه‌ر ئه‌نجام ده‌ركه‌وتووه ئارین رۆبنی هۆڵندی خێراترین یاریزانی جیهانه‌و تێكڕایی خێراییه‌كه‌ی (36) كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا.
دووه‌م خێراترین یاریزان گاریس به‌یڵیه و پله‌ی سێیه‌م به‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یۆڤانتۆس كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ریزبه‌نده‌كه له پله‌ی چواره‌مه‌وه تاوه‌كو پله‌ی ده‌یه‌م به‌مشێوه‌یه:
بیێر ئۆبامیانگی یاریزانی گابۆنی. ئارون لینۆنی ئینگلیزی. ئه‌نتۆنیۆ ڤالنسیای ئیكوادۆری. جۆناسان بیابیانی یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی. تیۆ واڵكوتی ئینگلیزی. لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و واین رۆنی ئینگلیزی.