خوان لاپۆرتا نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی ئاشكرا كرد

لاپۆرتا: كاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی به‌پێی پلانه‌كان به‌رێوه‌ ده‌چن

خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی بارسێلۆنا، ئه‌مڕۆ له‌ كاتی چوونی بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی، له‌ بریفینگ ئینته‌رڤیویه‌ك چه‌ند قسه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد.

كه‌ناڵی گۆڵی ئیسپانی، لێدوانێكی لاپۆرتا ده‌رباره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتوویه‌تی:”هه‌موو كاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی به‌ باشی به‌ره‌وپێش ده‌چن هه‌ر وه‌كو چۆن پلانی بۆ داندراوه‌، به‌ڵێ، هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ست به‌م پرۆسه‌یه‌ باشه‌”.

لیۆنێل مێسی، ئێستا له‌ دوورگه‌ی ئیبیزا پشووه‌كانی له‌گه‌ڵ لویس سوارێز و سیسك فابریگاس، هاوشانی خێزانه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لیۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا و ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌كات.

كارنامه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت

– رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ یان دوو شه‌ممه‌، كۆتایی به‌ پشووه‌كانی ده‌هێنێت
– رۆژی دوو شه‌ممه‌، پشكنینی PCRــی كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌دات
– رۆژی سێ شه‌ممه‌، پشكنینی گشتی جەستەیی ئەنجام دەدات
– رۆژی چوار شه‌ممه‌، هاوشانی ئه‌گوێرۆ و ئیمێرسۆن راهێنانی تاكه‌ كه‌سی ئه‌نجام ده‌دات
– رۆژی هه‌ینی، له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی تری بارسێلۆنا ده‌ست به‌ راهێنانه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كاته‌وه

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close