بارسێلۆنا هەواڵێكی خۆشی لەسەر كۆتینیۆ پێگەیشت

 

بەر لەدەستپێكی وەرزی تازەی لالیگای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا هەواڵێكی خۆشی سەبارەت بە فیلیپ كۆتینیۆ ناوەڕاستكاری بەڕازیلی یانەكە پێگەیشت.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی كردوە كە پزیشكانی یانەكە ڕایانگەیاندوە كە كۆتینیۆ پێشكەوتنێكی بەرچاوی لە دوایین قۆناغی چارەسەرییەكان بڕێوە و یاریزانەكە ئێستا بەتۆپەوە مەشق دەكات و بەم زووانەش لەگەڵ هاوڕێیانی بەشداری لە مەشقە بەكۆمەڵەكانی یانەكەی دەكات و بۆ ئەم وەرزەش دەتوانێت جارێكی دیكە هەر یارییەكانی سەرەتای لیگا بەشداری بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە بارسێلۆنا دەیەوێت كۆتینیۆ چاك ببێتەوە تاكو بیفرۆشێت و لە مووچە بەرزەكەی ڕزگاری بێت، بۆیە تا یاریزانەكە دەست بەیاریكردن نەكاتەوە هیچ یانەیەك بایەخ بە گواستنەوەی نادات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close