گریزمان لە بەرپرسانی بارسێلۆنا تووڕە دەبێت

ئەنتوان گریزمان، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا لە مامەڵەی بەپرسانی یانەكەی زۆر تووڕە بووە و هەست دەكات بەپێی پێویست ڕێزی لێ ناگیرێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكان گریزمان هەست دەكات بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە داهاتووی ئەو زۆر بێ باكانە مامەڵە دەكەن و هیچ گرنگییەك بە داهاتووی ئەو لەگەڵ یانەكە نادەن و وێرای ئەوەش بڕیاری تاك لایەنانە بۆ فرۆشتنی دەردەكەن، لەكاتێكدا ئەو نایەوێت لە بارسا بڕوات و هەست دەكات كە ئێرە شوێنێكی گونجاوە بۆ ئەوەی لە كاروانی وەرزشی خۆی بەردەوام بێت.
جێی ئاماژەیە، چەند یانەیەكی پرێمەرلیگ و یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید ئەم هاوینە بایەخیان بە گریزمان داوە بەڵام تا ئێستا یاریزانە فەرنسییەكە هەر لە بارسێلۆنا ماوەتەوە بەڵام داهاتووی ڕوون نییە هەر ئەوەش یاریزانەكەی تووڕە كردوە.