مووچەی ڤاران لەگەڵ شەیتانە سوورەكان ئاشكرا دەكرێت

 

دوای ئەوەی بابەتی ڕۆیشتنی رافائێل ڤارانی بەرگریكاری فەرەنسی ریال مەدرید بۆ مانچێستەر یۆنایتد یەكلایی كرایەوە، میدیا ئیسپانییەكان مووچەی ڕاستەقینەی ڤارانیان ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی گریبەستەكەی ڤاران 50 ملیۆن یۆرۆیە و مووچەی ساڵانەی یاریزانەكەش 11 ملیۆن یۆرۆ دەبێت ئەوەش دوو قاتی ئەو مووچەیە بوو كە لە ڕیال مەدرید وەریدەگرت، هەروەها بەرنامەكە ئاشكرای كردوە كە گرێبەستی ڤاران لەگەڵ مان یۆنایتد بۆ 4 ساڵ دەبێت، هەروەها بڕگەیەگ لە گرێبەستەكەی هەیە كە بەهۆیەوە یانەكە دەتوانێت ساڵێكی دیكەش ڕاستەوخۆ گرێبەستی بۆ تازە بكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، ڤاران پێشتر لە 2011 لە یانەی لانسی فەرەنسی پەیوەندی بە ڕیال مەدرید كردو بۆ ماوەی 10 وەرز لەگەڵ یانە ئیسپانییەكە یاری كردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close