ئه‌نتوان گریزمان له‌ پێناو مانه‌وه‌ی له‌ بارسێلۆنا ده‌بێت ئه‌م كاره‌ بكات

گفتوگۆكانی بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌نتوان گریزمان و ساوڵ نیگوێز وه‌ستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی هه‌بێت و بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ و دوایی مانه‌وه‌ی گریزمان له‌ بارسا، یاریزانه‌كه‌ له‌ پێناو داهاتووی له‌گه‌ڵ بلوگرانا كارێك ده‌كات، كه‌ پێشتر زۆربه‌ی یاریزانه‌كان كردوویانه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی و نزیك له‌ بارسێلۆنا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بارسێلۆنا و گریزمان له‌ گفوگۆدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌ردوو لا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك، هه‌رچه‌نده‌ گریزمان رازی بووه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی.

ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی بارسێلۆنا ته‌نها گریزمان نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو بارسێلۆنا پێداچوونه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی مووچه‌ی یاریزانه‌كانی كردووه‌ و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، ته‌نانه‌ت مووچه‌ی لیۆنێل مێسیش له‌ گرێبه‌سته‌ نوێییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close