چوارشەممە ڤاران دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد

رۆژی چوارشەممە رافایل ڤاران پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت و دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد.
جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد گەیشتونەتە رێککەوتن رافایل ڤاران دوو رۆژی دیکە پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت و رۆژی چوارشەممە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەاوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە،  ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد گەیشتونەتە رێککەوتن تەنیا چەند وردەکارییەکی بچوک ماون بۆ ئەوەی گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

ڤاران هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت بەڵام چەند جارێک رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و رایگەیاندووە دەیەوێت ئالنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close