مۆرینیۆ بەرگریكارێكی دیكەی یانەی بارسێلۆنای دەوێت

 

دوای ئەوەی هەوڵەكانی یانەی ڕۆمای ئیتالی بۆ گواستنەوەی كیلیمینت لینگلی بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنا شكستی خوارد ئەمجارە یانەی ڕۆما لەسەر ڕاسپاردەی مۆرینیۆی ڕاهێنەر بەرگریكارێكی لاوی بارسێلۆنا دەكاتە ئامانج.

بەگوێرەی تازەترین هەواڵی میدیا ئیتالییەكان مۆرینیۆ دەیەوێت قەیڕانی دارایی بارسێلۆنا و پێویستی ئەو یانەیە بۆ پارە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئۆسكار مینگوێزا بەرگریكاری لاوی بارسێلۆنا بكڕێت و بۆ یانەكەی بگوازێتەوە، بەپێی هەواڵەكە ڕۆمای داوای كردوە مینگوێزا بە خواستن بە هەبوونی بڕگەی مەرجی كڕینەوەی بۆ یانەكەی ببات ، ئەوەش ئۆفەرێكی باشە بۆ بارسێلۆنا تا كەمێك پارەی دەستبكەوێت و مووچەیەك لە ئەستۆی یانەكە كەم بكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، مینگوێزا كە تەمەنی 22 ساڵە لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانییای ئۆلۆمپی لە ئۆلۆمپیكی تۆكیۆ یاری دەكات و پارساڵیش لە ژمارەیەكی زۆر یاری لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری كردوە.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close