تەواو، ڤاران دەچێتە مانچێستەر یونایتد

رۆیشتنی رافایل ڤاران لە ریال مەدرید یەکلابووەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، رافایل ڤاران لەسەر بەندە کەسیییەکان لەگەڵ مان یونایتد گەیشتوەتە رێککەوتن، تەنیا چەند وردەکارییەکی کەم ماوە، لە چەند رۆژی داهاتوو مان یونایتد بەفەرمی یەکەم ئۆفەر ئاراستەی ریال مەدرید دەکات.

فابریزیۆ ئاشکرایکردووە، ڤاران ئامادە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێبکاتەوە کە هاوینی 2022 کۆتایی دێت، بەرگریکارە فەرەنسییەکە دەیەوێت ئالنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە.

فابریزیۆ ئاشکرایکردووە، ڤاران نایەوێت هیچ کێشەیەک لەگەڵ ریال مەدرید دروست بکات و تاکو گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد واژۆ دەکات بەشداریی تەواوی راهێنانەکانی یانەکەی دەکات، گەرچی کارلۆ ئەنچیلۆتی داوای لە ڤاران کردووە بمێنێتەوە بەڵام بەرگریکارەکە بڕیاری رۆیشتنی خۆی بە ئەنچیلۆتی راگەیاندووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close