بەرگریكارێكی نەخوازراوی بارسێلۆنا گرێبەستی 5 یانە ڕەت دەكاتەوە

 

وا دیارە ویستەكانی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێكردنی چەند یاریزانێكی نەخوازراوی یانەكە تووشی كێشە و بەربەست دەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوای ئەوەی ڕێكەوتنی ئاڵوگۆڕكردنی گریزمان و سائوول بێ ڕیكەوتن كۆتایی هات، ئەمجارە هەوڵەكانی ئەمجارەی بارسێلۆنا بۆ بەرێكردنی كیلیمینت لینگلی بەرگریكاری فەرنسی یانەكە بەهۆی سووربوونی یاریزانەكە لەسەر مانەوە لە بارسا ئەنجام نادرێت، بەگوێرەی هەواڵەكە لینگلی گرێبەستی ڕۆمای ئیتالی ڕەت كردوەتەوە و پێش ئەویش ڕازی نەبووە تەنانەت سەیری ئۆفەرەكانی یانەكانی ئیڤرتۆن و ئارسنال و ویستهام تۆتنهام بكات و هەموو ڕەت كردوەتەوە.

جێی ئاماژە پێكردنە یانەی بارسێلۆنا ئێستاش بێ هیوا نییە و دەیەوێت یاریزانەكە ڕازی بكات كە یانەیەك هەڵبژێرێت و بڕوات بەر لەوەی میركاتۆی هاوینە كۆتایی پێ بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close