زانیاری گرنگ سەبارەت بە وەرگرتنی كیڕۆش بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی عێراق ڕاگەیەنرا

 

دوای چەندین میدیای جیهانی ڕایگەیاند كە كارلۆس كێرۆش ڕاهێنەری پورتوگالی پێشووتری هەڵبژاردەی ئێران و یانەی ڕیال مەدرید ڕازی بووە ئەركی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق وەربگرێت، میدیا عێراقییەكان زانیارییان لەم بارەیەوە ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی عێڕاق سپۆرت لە تویتەر و بەپێی قسەی چەندین كەسایەتی وەرزشی عێراقی متمانە پێكراو تا ئەو ساتە هیچ شتێكی فەرمی لەگەڵ كارلۆس كیرۆش نییە، بەڵام لەسەر زۆر شت ڕێكەوتوون كە گرنگترینیان گرێبەستەكەیە كە دەگاتە نزیكەی 2 مليۆن یۆرۆ، بەپێی تازەترین هەواڵ كیرۆش داوای كردوە شوێنی نیشتەجێ بوونی لە دەرەوەی عێراق بێت و بری 80% پارەی گرێبەستەكەشی وەربگرێت ئەو دوو خاڵەش تا ئێستا ناكۆكی لەسەرە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

جێی ئاماژەیە، كە كیڕۆش بەم دواییە پەیوەندی بە (كاتانیچ)ی ڕاهێنەری پێشووی عێراق كردبوو تا گوێبیستی زانیاری گرنگ بێت سەبارەت بە بارودۆخی كاركردن لەگەڵ هەڵبژاردەكە، ئەویش ئامۆژگاری كردبوو كە پۆستەكە وەرنەگرێت بەڵام زۆر پارەی گرێبەستەكە لە كۆتایی بۆچوونی كیرۆشی گۆڕی و نەرمی پیشاندا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close