یێری مینا بۆ مێسی: لەبیرت بێت دونیا دەوران دەورانە

بۆیەکەمجار یێری مینا لەبارەی ئاهەنگگیڕانەکەی مێسی لە کۆپا ئەمریکا هاتە دەنگ و دەڵێت ‘پێویستە هەموومان لەبیرمان بێت دونیا دەوران دەورانە’.

لە قۆناخی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2021 دوای ئەوەی یێری مینا لە یاریی نیونا کۆلۆمبیا و ئارجێنتینا لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان گۆڵی نەکرد، لیۆنێل مێسی لەداوە هاواریکرد ‘ئەی بۆ ئێستا دانس ناکەیت’، وەکو هێمایەک بۆ فەوتاندنی پێناڵتییەکەی.

یێری مینا کە پێشتر لەگەڵ مێسی لە بارسێلۆنا یاریی کردووە، لەبارەی هەڵسوکەوتەکەی مێسی دەڵێت ‘من هیچ شتێکم لەگەڵ مێسی نییە، بەڵام پێویستە لیۆ لەبیری بێت دونیا دەوران دەورانە، هەرچەندە من بیر لە تۆڵەکردنەوە ناکەمەوە چونکە دەزانم میسی کوڕێکی باشە’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close