خۆشەویستی و هاوڕێیەتی کردارە نەک قسەکردن

ئەلبێرت هاوڕێی ڕۆناڵدۆیە و کریستیانۆ دەڵێت:
دەمەوێت سوپاسی ئەلبێرتی هاوڕێم بکەم بۆ ئەو سەرکەوتنەی بەمنی بەخشی، چونکە پێکەوە یاریمان بۆ تیپی لاوانی سپۆرتینگ لیشبۆنە دەکرد، کاتێک کەسێک هات و پێی وتین کێ ئەمڕۆ زۆرترین گۆڵی تۆمارکرد، لە ئەکادیمیاکەمان قبوڵی دەکەین.
ئێمە یارییەکەمان 3بە0 بردەوە. گۆڵی یەکەممان تۆمارکرد، ئەلبێرت گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، بەڵام گۆڵی سێیەم هەمووانی سەرسام کرد، چونکە ئەلبێرتی هاوڕێم لەگەڵ گۆڵچی ڕووبەڕوو بۆیەوە و بڕیتی و دەبوو تۆپەکەی بکردایەتە گۆڵەکەوە، بەڵام خۆی گۆڵەکەی نەکرد و تۆپەکەی به منداو گۆڵی سێیەمم تۆمارکرد و من لە ئەکادیمیاکە قبوڵ کرام.

دوای یارییەکە لێم پرسی بۆچی تۆ تۆپەکەت بۆ من نارد؟
ئەلبێرت وتی:
چونکە تۆ لە من باشتریت.
دوای چەند ساڵێک ڕۆژنامەنووسێک چووە ماڵی ئەلبێرتی هاوڕێی ڕۆناڵدۆ و پرسیاری لێکرد، کە ئایا چیرۆکەکە ڕاستە؟
ئەلبێرێت وتی:
بەڵێ ڕاستە و پیشەی من لە تۆپی پێیدا کۆتایی هاتووە و تا ئێستا بێ کارم.
ڕۆژنامەنووسەکە لێی پرسی چۆن بێ کاری؟
لە کاتێکدا تۆ خاوەنی خانوویەکی گەورەو ئۆتۆمبێلێکی جوانی لەوە دەچێت ملیاردێرێک لەپشت ئەم هەموو سامانەتەوە بێت.
ئەلبێرت وەڵامی هەموو ئەمانەی دایەوە و وتی هەموو سامانەکەم ڕۆناڵدۆ پێداوم.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close