ڤیدیۆ: مۆرینهۆ بە کارێکی لە راهێنانەکانی رۆما سەرنجی هەمووانی راکێشاوە

خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری نوێی یانەی رۆمای ئیتاڵی بە کارێکی لە راهێنانەکانی یانەکەی سەرنجی هەمووانی راکێشاوە.
لەسەر راسپاردەی خۆزێ مۆرینهۆ یانەی رۆما درۆنێکی (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان)ی بۆ راهێنانەکانی یانەکەی دابینکردووە لەکاتی راهێنانەکان درۆنەکە بە کامێرایەک وێنەی راهێنانەکان دەگرێت و راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی راهێنانەکان مۆرینهۆ ڤیدیۆیەکان لەناو یاریگا لە رێگای شاشەیەکی گەورە پیشانی یاریزانەکان دەداتەوە و هەڵەکانیان دەستنیشان دەکات.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئەوروپییەکان، مۆرینهۆ دەیەوێت بەم ێگایە کار لەسەر چۆنییەتی وەستانی یاریزانەکان لەناو یاریگا بکات، بەتایبەتی بەرگریکارەکانی تاکو هەڵەکانیان راست بکاتەوە و تیپێکی تۆکمە دروست بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close