پێلێ 10 باشترین یاریزان له‌ مێژووی تۆپی پێ ده‌ستنیشان ده‌كات

پێلێ ناوی كریستیانۆ و مێسی له‌گه‌ڵ ئه‌و 10 یاریزانه‌ ناهێنێت!

ئه‌فسانه‌ی دیاریی تۆپی پێی به‌ڕازیل و جیهان، ئیدسۆن ئاڕانت ناسچیمێنتۆی ناسراو به‌ پێلێ، 10 باشترین یاریزان له‌ مێژوو تۆپی پێ ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م پێشبینی و بۆچوونه‌كان، ناوی دوو باشترین یاریزانی ئێستای جیهان ناهێنێت، كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 16 ساڵه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كان ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن.

ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌ پێلێ به‌ 10 باشترین یاریزانی مێژوووی تۆپی ناویان ده‌هێنێت، پێكهاتوون له‌: دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا، دی ستیفانۆ، تراپاتۆنی، گارینچا، یۆهان كرۆیف، پیكنپاوه‌ر، ئالبێرتۆ، زینه‌دین زێدان، رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما و ئه‌ندریاس ئینێستای ئیسپانی.

پێلێ دوای ناوهێنانی ئه‌م 10 یاریزانه‌ ده‌ڵێت:” بوه‌ستن، من كریستیانۆ و مێسم له‌ یاده‌ و له‌ بیرم نه‌كردوون، ده‌زانم ئه‌و دوو یاریزانه‌ زۆر سه‌رنج راكێش و باشن، به‌ڵام ده‌گرێت له‌ داهاتوو ناوی ئه‌و دوو یاریزانه‌ و كیلیان مباپێش له‌گه‌ڵ ئه‌وان بهێنم، به‌ڵام من ئێستا هه‌ر ئه‌و 10 یاریزانه‌ دیاریی ده‌كه‌م”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close