بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دوو یاریزان نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن

نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وام دابوون بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دوو یاریزان، به‌ڵام  سه‌رچاوه‌یه‌ك رێكنه‌كه‌وتنی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی ئاشكرا كرد.

پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی و نزیك له‌ بارسێلۆنا بڵاویكرده‌وه‌، بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌نتوان گریزمان و ساوڵ نیگوێز بوو و چیتر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ناكات، بۆیه‌ گریزمان له‌ كامپ نوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی ئه‌و دوو یانه‌یه‌، ئاماده‌ نه‌بوونی ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌ به‌ داواكه‌ی بارسێلۆنا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئالوگۆڕه‌، بڕێك پاره‌ بداته‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌، له‌ كاتێك یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ ته‌نها ئاماده‌یه‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ یانه‌كانیان بگۆڕن، به‌جۆرێك ساوڵ بۆ بارسا و گریزمان دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئاتلێتیكۆ، جگه‌له‌وه‌ی یاریزانه‌كان و به‌تایبه‌ت ساوڵ ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close