ساتی پەیوەندی كردنی ئەگویرۆ بە مەشقەكانی بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

 

دوای ئەوەی كۆن ئەگوێرۆ بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا كرد، میدیا كەتەلۆنییەكان ساتی پەیوەندی كردنی یاریزانە ئارجەنتینییەكەیان بە مەشقەكانی یانەی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی كەتەلۆنیا ئەگوێرۆ لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەكەی پشووی هاوینەی خۆی بەسەر دەبات و شان بەشانی مێسی و ئێمرسۆن كەمێك درەنگتر پەیوەندی بە مەشقەكانی بارسا دەكەن، بەپێی تازەترین هەواڵیش ئەگوێرۆ لە 1 مانگی داهاتوو بە فەرمی یەكەمین یەكەی مەشقی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجام دەدات و بەمەش تەنها 16 ڕۆژ پێش دەستپێكی لیگا كۆن ئەگوێرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا و مەشقەكانی یانەكە دەكات.

جێی ئاماژەیە، كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بڕیاری داوە كە ڕۆڵێكی باش لە یارییەكانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا بە گوێرۆ بدات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close