“هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مێسی له‌ خوله‌كی 91′ و 92′ نادۆڕێی”

زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام ستایش و په‌سنی تواناكانی لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ گوێبیسی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌بی، به‌ دڵنیایی له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كارێكی مێسی سه‌رسامت ده‌كات و ده‌بێته‌ جێگای باسی دیارترین رۆژنامه‌ و پێگه‌ هه‌واڵییه‌ جیهانییه‌كان، جگه‌ له‌ ستایسی كه‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌كانی تۆپی پێ و هانده‌ران.

له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی، ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی لاوی ئارجێنتینایی و یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای ئینگلیزی، كه‌ له‌ كۆپا ئه‌مریكا رابردوو رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێرا له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانه‌تییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ تانگۆ، ده‌رباره‌ی مێسی قسه‌ی كردووه‌ و گوتوویه‌تی: مێسی كه‌سێكه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ نێو یاریگا ده‌تپارێزێت، ئێمه‌ كاتێك به‌ گۆڵێك له‌ پێشه‌وه‌ بووین و یارییه‌كه‌ ده‌گه‌یشته‌ خوله‌كه‌كانی كۆتایی، دڵنیایی ده‌بووین كه‌ ئێمه‌ له‌و یارییه‌ نادۆڕێین”.

مارتینێز هه‌ر به‌مه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو جیاوازی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه‌ له‌ نێوان ئارجێنتینا و ئه‌ستۆن ڤێلا و ده‌ڵێت:” ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ من له‌گه‌ڵ ئه‌ستۆن ڤێلا زۆر جیاوازه‌، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ پرێمه‌رلیگ چه‌ندین جار له‌ خوله‌كی 91′ و 92′ دۆڕاوین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ مێسی ئه‌مه‌ روونادات و تووشی شكست نابیت، ده‌شزانم له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ ورده‌كارییه‌كی بچووك بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو تیپێك زۆر گرینگه‌”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close