وێنەیەکی مێسی لە ئینستاگرام ریکۆردی شکاند

وێنەیەکی لیۆنێل مێسی لە ئینستاگرام ریکۆردی شکاند و زۆرترین لایکی لە مێژووی حەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بۆ هاتووە.

وێنەیەکی مێسی لە ژووری جلگۆڕین دوای بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا ئەمریکا کە لەگەڵ جامەکە گرتویەتی و لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بلاویکردووەتەوە، تاکو ئێستا زیاتر لە 20 ملیۆن لایکی بۆ هاتووە، ئەمەش یەکەمجارە وێنەیەک لە ئینستاگرام بەم ماوەیە ئەوەندە لایکی بۆ بکرێت.

لیۆ لەبارەی وێنەکەی لە پۆستەکەی نووسیویەتی ‘ئای لەم شێتییە جوانە، ئەمە زۆر بڕواپێنەکراوە، سوپاس بۆ خودا ئێمە بووینە پاڵەوان’.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close