هۆكاری تازەنەكردنەوەی مباپێ بۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس ئاشكرا كرا

 

تا ئەو ساتەش كیلیان مباپێ ڕازی نییە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس ساجێرمان تازە بكاتەوە، لەكاتێكدا هاوینی داهاتوو یاریزانەكە ئازاد دەبێت و گرێبەستی كۆتایی پێ دێت.

ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی سەبارەت بەو بابەتە هۆكاری ڕازی نەبوونی مباپێ بۆ تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی خستە ڕوو، بەپێی هەواڵەكە مباپێ پێی وایە وێرای گرێبەستەكانی ئەم دواییەی یانەی پاریس سان جێرمان بەڵام تا ئێستا هیچ پڕۆژەیەكی بەهێزی نییە بۆ ئەوەی بتوانێت چامپیۆنزلیگ بباتەوە، هەروەها بڕیار بوو ئەم هاوینە یەكێك لە نێوان مێسی یان كریستیانۆ بۆ یانەكە بگوازێتەوە بەڵام ئەوەش نەكراو لە ئێستاشدا هەردوو ئەستێرەكە زۆر نزیكن لە یانەكانیان بمێننەوە، ئەوەش زیاتر مباپێ بێ ئومێد كردوە بۆیە ڕیال مەدریدی وەك وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری كردوە و چاوەڕێی یەكەمین جموجۆڵی فەرمی یانە ئیسپانییەكە دەكات.

جێی ئاماژە پێكردنە ڕیال مەدرید. مباپێ بە ئامانجی یەكەمی خۆی داناوە و دوای ئەویش یاریزان ئێرلینگ هالاند بە ئامانجی دووەمی یانەكە دیاری كراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close