بۆرووسیا دۆرتمۆند یه‌كه‌م ئۆفه‌ری فرۆشتنی ئێرلینگ هاڵاندی ره‌تكرده‌وه
بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، له‌م هاوینه یه‌كه‌م ئۆفه‌ری فرۆشتنی ئێرلینگ هاڵاندی پێ گه‌یشت و هه‌رزوو ره‌تی كرده‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، چێلسی یه‌كه‌م ده‌سته‌واره‌ی كرینی ئێرلینگ هاڵاندی پێشكه‌شی بۆرووسیا دۆرتمۆند كرد، كه پێكهاتبوو له تامی ئابڕاهامی یاریزانی بلوز و 50 ملیۆن پاوه‌ند، به‌ڵام دۆرتمۆند هه‌ر زوو ره‌تیكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری یاریزانه نه‌رویجییه‌كه بێت.
هاڵاند له به‌رانبه‌ر ته‌نها 19 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆدن كرد، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانییه‌كه نایه‌وێت هه‌روا زوو و به ئاسانی یاریزانه‌كه له‌ده‌ست بدات، له ئه‌گه‌ری فرۆشتنیشی، داوای نرخه‌كی سه‌رو 100 ملیۆن یۆرۆیی ده‌كات.