پاریس سان جێرمان پلانێكی تازە بۆ هێشتنەوەی مباپێ بەكار دەهێنێت

 

هەوڵەكانی بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوامە بۆ ئەوەی گرێبەستی كیلیان مباپی تازە بكەنەوە و ڕێگری لە ڕۆیشتنی بۆ ڕیال مەدرید بكەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ماڕكا ئەو چەند هەفتەیە زۆر گەرم وگوڕ و پڕ لە نیگەرانی دەبێت، لەئێستادا پاریس دوای ئەوەی شكستی هێنا لە گواستنەوەی مێسی یان كریستیانۆ رۆنالدۆ تا بەهۆی هاتنی یەكێك لەم دوو ئەستێرەیە مباپێ بمێنێتەوە، ئەوجارە یانە پاریسییەكە دەزانێت ڕاگرتنی مباپێ زۆر قورسە بۆیە بەنیازە بەر لەدەستپێكی وەرزی نوێ گرێبەستێكی خەیاڵی پێشكەش بە مباپێ بكات كە هەرگیز پێشت پێشكەش نەكرابێت بۆ ئەوەی یاریزانەكە ڕازی ببێت و لەگەڵ پاریس سان جێرمان بمێنێتەوە و پلانی ڕیال مەدرید بۆ گواستنەوەی مباپێ تێك بدات.

لەكۆتایی هەواڵەكە هاتوە كە پاریس ناتوانێت هیچ بەڵێنێك بە مباپی بدات بەڵام لە ڕووی پارە دەتوانێت هەموو شتێك بكات بۆیە گرەوی ئەم جارەی لەسەر پارە و ئۆفەری باوەڕ پێنەكراو دەبێت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close