سێرجیۆ رامۆس باسی په‌یوه‌ندیكردنی مباپێ به ریال مه‌درید و خولی فه‌ڕه‌نسی ده‌كات
سێرجیۆ رامۆس باسی رابردووی خۆی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت مێرێنگی باشترین یانه‌ی مێژووه
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و یاریزانی نوێی پاریس سانجێرمان، دوایی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه بۆ یه‌ك جار قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد، باسی لیگ1 و په‌یوه‌ندیكردنی مباپێشی به ریال مه‌درید كردووه.
سێرجیۆ رامۆس ده‌رباره‌ی خولی فه‌ڕه‌نسی گوتویه‌تی:”ئێستا لیگ1ی فه‌ڕه‌نسی زۆر پێشكه‌وتووه، من هاتوومه‌ته ئێره و ده‌مه‌وێت تۆڵه‌ی وه‌رزی رابردوو بكه‌مه‌وه، من برسی به‌ده‌ست هێنانی نازناوم، بۆیه ده‌مه‌وێت نازناوی زیاتر له‌گه‌ڵ پاریس سانێرمان به‌ده‌ست بێنم”.
رامۆس باسی داهاتووی كیلیان مباپێی كردووه و گوتویه‌تی:”من نه‌هاتوومه‌ته پاریس سانجێرمان تاوه‌كو په‌یام به مباپێ بگه‌یه‌نم، هه‌موو كه‌سێك ئازاده چۆن بڕیار ده‌دات، پاریس سانجێرمان یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پرۆژه‌ی گه‌وره‌شی هه‌یه، من ئاره‌زوو ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانه‌كان یاریی بكه‌م، بۆیه حه‌ز به مانه‌وه‌ی مباپێ ده‌كه‌م”.
به‌رگریكاره‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید، باسی رابردووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت:”ریال مه‌درید بۆ هه‌میشه له نێو دڵم ده‌مێنێته‌وه، ریال مه‌درید باشترین یانه‌یه له مێژووه، من هه‌رگیز ئاهه‌نگ ناگێڕم ئه‌گه‌ر له داهاتوو گۆڵ له دژی مێرێنگی تۆمار بكه‌م”.
ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی رامۆسی كاپیتانی پێشووی ریال مه‌دریده، دوایی ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه به گرێبه‌ستێكی ئازاد و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد.