ریال مەدرید هەواڵێكی ناخۆشی لەسەر ئیدین هازارد پێگەیشت

 

جارێكی دیكە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید هەواڵێكی ناخۆشییان لەسەر ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی یانەكە پێگەیشت .

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید تاقمی پزیشكانی ڕیال مەدرید بە كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر و بەرپرسانی یانەكەیان ڕاگەیاندوە كە چاوەڕێی ئەوە نەكەن بۆ وەرزی تازە ئیدین هازاردی چێلسی ببینەوە، لەبەر ئەوەی هازارد بەهۆی پێكانە یەك بەدوای یەكەكانی گوێزینگی پێی هەرگیز ناتوانێت بەو چالاكییەی پێشوو یاری بكاتەوە، هەروەها لەگەڵ یاریكردنی زۆریش ئەگەرەكانی تووشبوونی بە پێكان و دووبارە بوونەوەی پێكانەكانی یەكجار بەهێزدەبێت

جێی ئاماژەیە، كارلۆ ئەنچیلۆتی بڕیاری دابوو كە بۆ باڵی ڕاست پشت بە هازارد قایم بكات و یەكێك بێت لە 3 هیرشبەرە سەرەكییەكەی یانەكە بەڵام ڕەنگە لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتە تازانە بارودۆخەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close