دوو هۆكار گریزمان لە گەڕانەوە بۆ ئاتلەتیكۆ مەدرید دوور دەخاتەوە

 

یانەی بارسێلۆنا دوای ئەنجامدانی چەند گرێبەستێكی تازە لەم هاوینەدا پلانی ئەوەی هەیە ئەنتوان گیزمان بفرۆشێت و ژمارەی هێرشبەرانی كەمبكاتەوە و هەندێك پارەش بۆ خەزێنە بەتاڵەكەی یانەكە زیاد بكات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت یانەی بارسێلۆنا نایەوێت گریزمان لە لیگا بمێنێتەوە یان بە یانەیەكی لیگای بفرۆشێت بەتایبەتی ڕكابەرەكانی، تاوەكو تاقیكردنەوەی سوارێز دووبارە نەبێتەوە كاتێك یاریزانەكەی خۆی بە ئاتلەتیكۆی ڕكابەر فرۆشت و ئەویش بە ئاستێكی نایاب دەركەوت و بووە هۆكارێك بۆ ئەوەی ئاتلەتیكۆ لیگا بباتەوە، لەلایەكی دیكەش بەرپرسانی بارسێلۆنا پێیان وایە هیچ یاریزانێكی ئاتلەتیكۆ مەدرید سەرنجی ڕانەكێشاون بۆ ئەوەی ئەگەر بە فرۆشتنیش نەبێت بە ئاڵوگۆركردنەوە لەگەڵ یاریزانێك كە بەدڵی ئەوان بێت گریزمان بگۆڕنەوە.

لەكۆتایی هەواڵەكەدا هاتوە كە یانەی بارسێلۆنا هیوا دەخوازێت گریزمان بە یانەیەكی پرێمەرلیگ یان سێریا ئەی ئیتالیا بفرۆشێت و بۆ ئەوەش یانەكە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەك بكات كە گریزمانی دەوێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close