ئیسكۆ وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری كرد

 

وا دیارە ئەم وەرزەش ئیسكۆ ئالاركۆن هەر لە دەرەوەی پلانەكانی ڕاهێنەر دەبێت، زێدان ڕۆیشت ئەنچیلۆتی هات، بەڵام بارودۆخی یاریزانە ئیسپانییەكە هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی دیفنسا سینترال ئیسكۆ بڕیاری ڕۆیشتنی داوە و وێستگەی داهاتووی یاریزانەكەش سیریا ئەی ئیتالیا دەبێت، ئیسكۆ دەزانێت لە وەرزی داهاتوو گەر بمێنێتەوە لە دەرەوەی پلانەكانی ئەنچیلۆتی دەبێت و لەسەر كورسی یەدەگ دادەنیشێت بۆیە یاریزانەكە پێشوازی لە خواستی ئەی سی میلان دەكات كە بایەخ بە گوساتنەوەی ئیسكۆ دەدات بە تایبەتی دوای رۆیشتنی هاكان چاوشئۆگلۆ بۆ ئینتەر میلان، ئیسكۆ پێی وایە گەر میلان بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە ئەوا لە سان سیرۆ بواری ئەوەی دەبێت یاری بكات و ئاستی ڕاستەقینەی پێشكەش بكات.

جێی ئاماژەیە، یانەی ڕیال مەدرید لەو ساتەدا ئامادەیە ئیسكۆ بە بری 20 ملیۆن یۆرۆ یان بەخواستن بە هەر یانەیەك بدات كە داوای یاریزانەكەی بكات كە لە پارساڵەوە خراوەتە لیستی فرۆشتنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close