لۆكا یۆڤیچ لە یانەیەكی گەورەی سێریا ئەی نزیك دەبێتەوە
لەگەڵ نزیكبوونەوەی یانەی ئەی سی میلان لە دووبارە گواستنەوەی برایم دیاز بەشێوەی خواستن و لەگەڵ بوونی بڕگەی كڕینەوەی یەكجاری لە ریال مەدرید ئەمجارە یانە ئیتالییەكە دەیەوێت لۆكا یۆڤیچیش بەهەمان شێوە بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی ئیتالیا ئەی سی میلان دەیەوێت لۆكا یۆڤیچ هێرشبەری سڕبی ریال مەدرید لەم هاوینە بە خواستن و بوونی بڕگەی یەكجاری بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، سەرەتا ڕیال مەدرید بەم داواكارییەی میلان ڕازی نەبوو لەبەر ئەوەی یانە ئیسپانییەكە دەیەویست یۆڤیچ بە پارەی نەخت بفرۆشێت و نەچێتە خواستنەوە، بەلام بەهۆی نەبوونی داواكاری زۆر لەسەر یاریزانە سڕبیەكە ریال مەدرید ڕازی بووە یۆڤیچ بۆ سێریا ئەی بڕوات.
جێی ئاماژەیە، پارساڵ زێدانی ڕاهێنەر یاریزانە سڕبیەكەی لە نێو پلانەكانی دور خستەوە، لەبەر ئەم هۆكارەش یاریزانەكە لە تاقیكردنەویەكی كورتدا بەخواستن پەیوەندی بە یانەی فڕانكفۆرت كردەوە