ڤیدیۆ: كریستیانۆ جارێكی دی بێ ڕێزی بەرامبەر نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەكەی پیشاندا

 

لەیارییەكەی دوێنێ شەوی نێوان بەلجیكا و پورتوگالدا كە تێیدا كریستیانۆ رۆنالدۆ و هاوڕێیانی بە تاكە گۆڵێكی تۆرگان هازارد تووشی شكست هاتن و ماڵئاواییان لە یۆرۆ كرد، كریستیانۆ دوای یارییە لەبەر چاوی وێنەكران كاتێك لە یاریگا دەێتە دەرەوە نیشانەی كاپتنی لەدەست دەكەوێتە خوارەوە و ئەو كاتەش لە بری هەڵگرتنەوەی بە شەق بە پێ لێی دەدات و یەكێك لە هاوكارانی هەڵبژاردەكە نیشانەی كاپتنی تیپەكە لەبەر پێیەكانی كریستیانۆ هەڵدەگرێتەوە وەك لە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت.

بەهۆی ئەم ڕووداوە میدیاكانی پورتوگال شاڵاویكی ڕەخنەیان بۆ سەر كریستیانۆ ڕۆنالدۆ دەستپێكرد و داوا دەكەن چیتر نیشانەی كاپتنی پێ نەدرێت و لێی وەربگرێتەوە، چونكە سووكایەتی بە ولاتەكەی كردوە و ئەوەش دووەمین جارە ئەو كارە ئەو كارە بكات

ڤیدیۆیی ڕووداوەكە ببینە :

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close