پاریس سان جێرمان بە بڕیارێكی تازە مباپی تووشی شۆك دەكات

 

لەگەڵ ڕازی نەبوونی كیلیان مباپی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بە تازەكرنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی، بەرپرسانی یانە فەرنسییەكە بە بڕیارێكی تازە ئەستێرە فەرنسییەكەیان شۆك كرد.

بەگوێرەی میدیاكانی فەرنسا پاریس سان جێرمان وێرای ڕەتكردنەوەی مباپی بۆ تازەكرنەوەی گرێبەستەكەی بەڵام یانەكە هیچ ڕازی نییە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەك بكات بۆ ئەوەی یاریزانەكەی بفرۆشێت، نەك هەر ئەوە بەڵكو بەرپرسانی یانەكە لەسەرووی هەموویانەوە ناسر خلێفی سەرۆكی یانەكە ئامادەیە مباپی ڕابگرێت تا گرێبەستەكەی تەواو دەبێت بێ ئەوەی ڕێگای پێ بدات بۆ یانەیەكی دیكە بڕوات، سەرەڕای ئەوەی ئەو كاتە پاریس زیانی بەردەكەوێت و یاریزانەكەش دەتوانێت بە خۆڕایی بڕوات.

جێی ئاماژە پێكردنە، كیلیان مباپێ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تەواو دەبێت و دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید یان هەر یانەیەكی دیكە بكات ئارەزووی هەبێت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close