یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌هۆی كریستیانۆ كارێكی سه‌یری بۆ مێسی ده‌كه‌ن
یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، به‌هۆی ئامۆژگارییه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له رۆژی له دایك بوونی لیۆنێل مێسی، كارێكی سه‌یری بۆ كاپیتانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌م كاره‌یان، لیۆ ده‌خه‌نه پێكه‌نین.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له رۆژی له دایك بوونی لیۆنێل مێسی، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، بوتڵێك (ده‌به‌یه‌ك) ئاوی گه‌وره‌یان بۆ مێسی بردووه، ئه‌مه‌ش دوایی ئامۆژگارییه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له پرێس كۆنفڕانسێك گوتبووی:”چیتر كۆكا كۆلا (خواردنه‌وه گازییه‌كان) مه‌خۆنه‌وه، له جێگای ئه‌مه، ئاو بخۆنه‌وه”.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، سیسته‌مێكی خواردنی گونجاو ته‌ندروست په‌یڕه‌و ده‌كات، تا پێش ئه‌م كاره‌شی، به‌رده‌وام ئامۆژگاری كه‌سانی ده‌وره‌به‌ری ده‌كرد كه له خواردن و خواردنه‌وه نا ته‌ندرووسته‌كان دوور كه‌ونه‌وه، به‌ڵام مێسی چه‌ندین جار له رێكلامی كۆمپانیای پێپسی بۆ خواردنه‌وه گازییه‌كان به‌شداری كردووه، جگه‌له‌وه‌ی سیسته‌مێكی خۆراكی دیارییكراوی هاوشێوه‌ی كریستیانۆی نییه.