فەرمی.. یەکێک لە دیارترین یاساکانی چامپیۆنزلیگ دەگۆڕێت

یەکێک لە دیارترین یاساکانی چامپیۆنزلیگ دەگۆڕێت و لە وەرزی داهاتووەوە یاسا نوێیەکە جێبەجێ دەکرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندووە، لە وەرزی داهاتووەوە یاسای هەژمارکردنی گۆڵی دەرەوەی یاریگا لە قۆناخە یەکلاکەرەوەکان جێبەجێ ناکرێت، کە پێشتر ئەو یانەیەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵێکی بکردبا گۆڵەکەی بە دوو گۆڵ هەژمار دەکرا.

لە وەرزی داهاتووەوە ئەگەر دوو یانە لە قۆناخە یەکلاکەرەوەکان لە یاریی چوون و گەڕانەوە بە هەر ئەنجامێک یەکسان بن رەچاوی ئەوە ناکرێت کامیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان گۆڵی زیاتر کردووە، بەڵکو یارییەکە بە دوو نیوەی زیادکراو و لێدانە یەکلاکەرەوەکان یەکلا دەکرێتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close