ڕامۆس قسە لەگەڵ مالدینی دەكات و داواكارییەكانی خۆی پێ ڕادەگەیەنێت

 

لەگەڵ ڕۆیشتنی فەرمی سێرخیۆ ڕامۆس لە ڕیال مەدرید، یاریزانەكە چاوەڕێی ئۆفەرێكی گونجاوی یانەیەكی گەورە دەكات تا بەرەو وێستگەیەكی دیكە هەنگاو بنێت.

بەرنامەی (ئیل چێرجنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا لەسەر زاری پیدریریۆل ئاشكرای كرد كە پاولۆ مالدینی وەك نوێنەری ئەی سی میلان پەیوەندی بە ڕامۆس كردوە و گوێبیستی داواكارییەكانی ڕامۆس بووە، بەپێی هەواڵەكە ڕامۆس داوای 15 ملیۆن مووچەی ساڵانە و 20 ملیۆن یۆرۆشی وەك دیاری كردوە بۆ ئەوەی بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە یانە ئیتالییەكە بكات،

جێی ئاماژەیە، مالدینی ئەفسانەی پێشووی هێڵی بەرگری میلان و هەڵبژاردەی ئیتالیا یەكێكە لە سەرسامەكان بە ئاستی سێرخۆ ڕامۆس و هەوڵی جیدیش دەدات بۆ ئەوەی بەرگریكارە ئیسپانییەكە بۆ یانەكەی ڕازی بكات، بەتایبەتی گەر ڕامۆس داواكارییەكانی كەمتر بكاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close