رۆژه‌كانی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتنه كۆتایی!
لیۆنێل مێسی، كاپیتان و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی بارتۆمیۆ به ڤاكسێك داوای رۆیشتنی كرد، به‌ڵام رێگری لێكرا و به‌ربه‌ست خرایه به‌رده‌می، دوای هاتنی ئه‌و خوان لاپۆرتا، هه‌وڵه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆ به‌رده‌وامن، به‌ڵام رۆژه‌كانی گه‌یشتنه كۆتایی، كه‌چی هێشتا نه‌یانتوانیوه مێسی به مانه‌وه رازی بكه‌ن.
لیۆنێل مێسی، به‌فه‌رمی دوای 10 رۆژی تر ده‌بێته یاریزانێكی ئازاد، هیچ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا نامێنێت و ده‌توانێت په‌یوه‌ندی هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات كه ده‌یه‌وێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه وه‌رگرێت.
مێسی ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌ژداری كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات، به‌ڵام باوكی كه به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانییه‌تی، له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بارسێلۆنا به‌رده‌وامه، ناشزانرێت له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوو ده‌گه‌نه رێككه‌وتن یان نا.