بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی ترینكاو دیاری دەكات

 

لەبەر ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو لەنێو پلانەكانی كومانی ڕاهێنەر نابێت، یانەی بارسێلۆنا ترینكاوی هێرشبەری یانەكەی خستە لیستی فرۆشتنەوە و نرخەكەشی دیاری كرد.

لەم بارەیەوە میدیاكانی كەتەلۆنیا ئاشكرایان كردوە كە بۆ ئەوەی بارسا بتوانێت گرێبەستی دیكە بكات، هەروەها لەبەر ئەوەی یاریزانەكە ناتوانێت شوێنێك بۆ خۆی لە پلانەكانی كومان بكاتەوە، لەبەر ئەوە بڕیار دراوە بری 30 ملیۆن یۆرۆ وەك نرخی فرۆشتنی ئەو یاریزانە پورتوگالییە دیاری بكرێت، لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەك بكات كە داوای یاریزانەكە دەكات.

جێی ئاماژەیە، چانسی ترینكاو بەیەكجاری لاواز بوو بەتایبەتی دوای ئەوەی مەمفیس دیبای و سێرخیۆ ئەگوێرۆ لە دوو گرێبستی ئازاد پەیوەندییان بە بارسێلۆنا كرد، وێرای ئەوەی بارسا یاریزانەكەی بە بری 40 ملیۆن یۆرۆ  لە سپۆرتینگ براگای پورتوگالی كڕیبوو

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close