دیشامپ ڕوونكردنەوە لەسەر پێكانی عوسمانی دیمبلی

 

دوای ئەوەی لەیارییەكەی دوێنێدا دیدێ دیشامپ عوسمان دیمبلی لە دوایین خولەكەكانی یاری بەهۆی پێكانەوە گۆڕانگاری پێكرد ڕاهێنەرە فەرنسییەكەش ڕووكردنەوەی لەبارەی پێكانی دیمبلی دا.

لەم بارەیەوە ، دیشامپ دەڵێت من ناتوانم ڕێژەی مەترسی پێكانەكەی دیمبلی دیاری بكەم، بەڵام ئەوەی دەیزانم ئەوەیە كە ئەو گوێزنگی پێی سووڕاوە و پێویستە ئەمرۆ چەند پشكنینێكی وردی بۆ بكرێت تا جۆری پێكانەكەی و وادەی دوور كەوتنەوەی دیاری بكرێت، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە پێكانە چەند جۆرێكی هەیە

جێی ئاماژە پێكردنە، دیمبلی لە یاری هەنگایا لە خولەكی 55 هاتە نێو یاریگا و لە خولەكی 86 بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close