خێراترین مێگا هاتریه‌كه‌كانی تۆپی پێ‌

پێش ئه‌وه‌ی یاریی تۆپی پێ‌ ئاوا خێرابێت و زیاتر گه‌شه‌ به‌ لایه‌نی هێرشبه‌ری تیپه‌كان بدرێت، ژماره‌ی گۆڵكارانی تۆپی پێ‌ وه‌كو ئێستا نه‌بوو، ره‌نگه‌ ته‌نیا كه‌سێك یان دووان ناویان له‌ گۆره‌پانه‌كانی تۆپی پێدا هه‌بوو بێت، له‌گه‌ڵ جیهانگیری و سه‌رتاپاگیری تۆپی پێ‌، ئه‌وه‌ گۆڵكارانی ئه‌و یارییه‌ ژماره‌كانیان بوون به‌ ده‌یان و یانه‌كان ئێستا جیهانی تۆپی پێ‌ یان به‌ ته‌واوی له‌نێوان خۆیاند به‌شكردووه‌ و هه‌موو یانه‌ گه‌وره‌كان سۆپه‌ر ستاری باڵایان هه‌یه‌، كه‌ له‌ زۆربه‌ی یارییه‌كاندا زیاد له‌ چه‌ند گۆڵ تۆمار ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هه‌ر یاریكه‌رێك سێ‌ گۆڵ بكات پێی ده‌وترێت (هاتریك) دواتر بۆ چوار گۆڵ (سۆپه‌ر هاتریك). بینه‌ر به‌م ناوانه‌ نامۆبوو، چونكه‌ كه‌مجار هێرشبه‌ره‌كان گۆڵی زۆریان ده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی میسی و رۆناڵدۆ عه‌سری تۆپی پێی نوێ‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌، ده‌یان ناو بۆ ریكۆرد و گۆڵه‌كان زیادكران و تاپۆ ده‌كرێن له‌سه‌ر كاكی گۆڵكار، كه‌ میگا هاتریكشی هاتۆته‌سه‌ر.

له‌ ساڵی 2015 رۆبه‌رت لیڤاندۆفسكی، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانیان پێنج گۆڵ له‌یه‌ك یاریی تۆمار بكه‌ن، كه‌ به‌ مێگا هاتریك ناسراوه‌. به‌ڵام لیڤاندۆفسكی توانی له‌ كه‌مترین ماوه‌دا پێنج گۆڵه‌كه‌ی خۆی تۆماربكات و ببێته‌ سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی خێراترین پێنچ گۆڵیان له‌ مێژووی تۆپی پێدا تۆماركردووه‌.
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندی ئه‌و (13) یاریزانانه‌یه‌ خاوه‌نی خێراترین مێگا هاتریكن، له‌ مێژووی تۆپی پێدا، كه‌ (5) گۆڵه‌كانیان له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ سه‌عاتێكدا تۆمار كراوه‌.

1. رۆبه‌رت لیڤاندۆفسكی پۆڵه‌ندی به‌ 9 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2015.
2 . سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رجه‌نتینی به‌ 21 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2015.
3. جێرمین دیفۆی ئینگلیزی به‌ 36 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2009.
4. میرۆسلاڤ كلۆزه‌ی ئه‌ڵمانی به‌ 39 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2013.
5. یۆرگن كلینسمانی ئه‌ڵمانی به‌ 42 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 1986.
6. رادامێل فالكاوی كۆلۆمبی به‌ 43 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2012.
7. گێرد مۆله‌ری ئه‌ڵمانی به‌ 50 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 1976.
8. ئاركی تۆمسۆنی ئوسترالی به‌ 52 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2007.
9. كارلۆس ئیدواردۆی به‌رازیلی به‌ 53 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2014.
10. ئالان شیره‌ری ئینگلیزی به‌ 54 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 1999.
11. لویس ئه‌دریانۆی به‌رازیلی به‌ 54 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2014.
12 . فرناندۆ مۆریانتسی ئیسپانی به‌ 59 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2002.
13.كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی به‌ 60 خوله‌ك 5 گۆڵی تۆماركرد، له‌ ساڵی 2015.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close