ڕیال مەدرید پلانێكی تۆكمە بۆ گەڕانەوەی ئاستی هازارد دادەڕێژێت

 

لەكاتێكدا ئیدین هازارد هیرشبەری ڕیال مەدرید لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیكا بەیارییەكانی یۆرۆ سەرقاڵە، یانەی ریال مەدرید لەگەڵ گەڕانەوەی بینتۆس وەك بەپرسیاری باری جەستیی یاریزانان لە ئێتاوە پلانێكیان بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی هازارد داناوە.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید بینتۆسی پسپۆری باری جەستیی ڕیال مەدرید بەم دواییە گەڕایەوە یانەكە بڕیاری داوە بەرنامەیەكی تایبەت بۆ هازارد دابنێت تا هازاردی یانەی چێلسییان دەستكەوێتەوە، بینتۆس بەنیازە بەرنامەیەكی تایبەتی خۆراك و مەشقەكان بۆ هازارد دانبێت و زۆر بە وریاییش چاودێری كێش  و ژەمە خواردنەكانی یاریزانەكەش بكات، تا بە تەواوی بێ كێشە بێت و بتوانێت ئەو ئاستەی پێشتر لە پرێمەرلیگ لەگەڵ چێلسی پێشكەشی كردوە لە ریال مەدریدیش پێشكەشی بكات، بڕیاریشە لەگەڵ گەڕانەوەی یاریزانەكا لە پشووی هاوینە ئەو بەرنامەیەی هازارد بچیتە بواری جێبەجێكردن، هەروەها بینتۆس جگە لە بایەخی تایبەت بە هازارد بڕیارە چاودێری نزیكی هەموو یاریزانانی ڕیال مەدرید بكات، تا لە پێكان بیانپارێزێت.

جێی ئاماژەیە، پارساڵ ژمارەی پێكانەكان لە ریال مەدرید ڕیكۆردی پێوانەیی شكاند دوای ئەوەی ژمارەی پێكانەكان تا كۆتاییهاتنی وەرز 60 پێكانی تێپەڕ كرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close