گریزمان ساتی ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا و وێستگەی داهاتووی ئاشكرا دەكات

 

لەتازەترین چاوپێكەوتندا، ئەنتوان گریزمان هرشبەری بارسێلۆنا باسی ساتی ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا كرد و لە هەمان كاتیشدا وێستگەی داهاتووی خۆی ئاشكرا كرد.

گریزمان كە تەمەنی 30 ساڵە و ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یۆرۆ یاری دەكات گوتی ” 3 ساڵ لەگرێبەستەكەم لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە، بۆیە من تا 2024 هەر لەگەڵ بارسا یاری دەكەم، دوای ئەوەی گرێبەستەكەشم تەواو دەبێت، ئەو كات زۆر گونجاوە بۆ من كە بچم لە خولی ئەمەریكی یاری بكەم، من كەش و هەوا و ژیانی ئەوێم زۆر بەلاوە خۆشە بۆیە خولی ئەمەریكی دلێنیام بژاردەیەكی باش دەبێت، چونكە من زۆر حەزم لە گۆڕنكاری و ناسینی شوێنی تازە هەیە.

جێی ئاماژە پێكردنە، گریزمان لەگەڵ بارسێلۆنا لە وەرزی ڕابردوو 51 یاری ئەنجامداوە، 20 گۆڵی تۆمار كردوە و 12 ئاسیستیشی هەبووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close