فه‌رمی| رامۆس و ریال مه‌درید دوای 16 ساڵ لێك جیا بوونه‌وه‌

دوایی ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ له‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانیشتنی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك له‌ نێوان سێرجیۆ رامۆس و ئیداره‌ی ریال مه‌درید به‌ سه‌رۆكایه‌تی فلۆرۆنتینۆ پێرێز، كه‌مێك پێش ئێستا هه‌موو شتێك له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ كۆتایی هات به‌ رۆیشتنی رامۆس له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

پێگه‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید له‌ تویته‌ر، به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه‌، سێرجیۆ رامۆس و ریال مه‌درید نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌رگریكاره‌ ئیسپانییه‌كه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ هه‌ردوو لا لێك جیا بوونه‌وه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌ما.

رامۆس و پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وام دابوون تاوه‌كو بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ مووچه‌كه‌ی و ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، كه‌ ته‌نها بۆ وه‌رزێك بوو، رامۆسی كاپیتانی پێشووی ریال مه‌درید رازی نه‌بوو له‌ مێرێنگی بمێنێته‌وه‌ و پێرێزیش نه‌چوو ژێر باری داواكارییه‌كانی سێرخیۆ.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close